نرخى نه‌وت بۆ سه‌روو 78 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌

نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى نوێی تۆماركرد و نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى برێنت بۆ سه‌روو 78 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌.

به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌كاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 78.72 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

هاوكات نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى خۆرئاواى ئه‌مریكاش به‌ 75.38 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

هه‌رچه‌نده‌ دوێنێ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتى برێنت 76 دۆلار بوو، بەڵام نرخەکەی بەردەوامبوو لە بەرزبوونەوە و شەوی ڕابردوو پێش داخستنی بازاڕەکان گەیشتە 78 دۆلار، ئەمڕۆش نرخه‌كه‌ى له‌ 79 دۆلار نزیك بووه‌ته‌وه‌.

ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى ئۆمیكرۆن و زیادبوونى خواست بۆ بەکارهێنانی نەوتی خاو وایكردووه‌ نرخى نه‌وت زیاتر به‌رز ببێته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

بایدن: بەرلە گەیشتنم بەکۆشکی سپی ئابوریی ئەمریکا لەلێواری داڕماندابوو

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. ئیسرائیل هێرشیکردە سەر بەندەری لازقییە لە سوریا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share