بومەلەرزەیەك خانەقینی هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بە گوڕی زیاتر لە چوار پلەی رێختەر لە رۆژهەڵاتی قەزای خانەقین روویدا.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویكردەوە، ناوەندەكانی تۆماری بومەلەرزە لە دەستەی گشتیی كەشناسی و تۆماری بومەلەرزە، روودانی بومەلەرزەیان لە ناوچەیەكی سەر بە پارێزگای دیالە تۆماركردووە.

روونیشیكردەوە، بومەلەرزەكە لە كاتژمێر 12:35 خولەكی بەرەبەیان و بە گوڕی 4.6 پلە بە دووریی 60 كیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی قەزای خانەقین و 47 كیلۆمەتر لە سنووری عێراق-ئێران روویداوە.

نەزانراوە بومەلەرزەكە لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەستی پێكرابێت یان نا، هیچ زیانێكی گیانی و ماددیش تۆمارنەكراوە، وەزارەتەكە وا دەڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: بەراورد بە مانگی رەمەزانی ساڵانی پێشوو کەمترین سەرپێچی لە شوێنە گشتییەکان تۆمارکراوە

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، مانگی رەمەزانی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمترین سەرپێچی تۆمارکراوە. ئاوات محەمەد قائیمقامی…
Total
0
Share