فەرەنسا چاودێریی سنوورەكانی لەگەڵ شەش وڵاتدا دەستپێدەكاتەوە

حكومەتی فەرەنسا ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، سەرلەنوێ گەڕاندنەوەی چاودێریی سنوورە وشكانییەكانی لەگەڵ شەش وڵاتی ئەوروپی دەستپێدەكاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی فرەنسا، بریارەكە بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی ئەگەری هەڕەشە ئەمنییەكانە. روونیشیكردەوە، ئەم هەنگاوە هەریەك لە بەلجیكا، لۆكسەمبۆرگ، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا و سویسرا دەگرێتەوە.

پاریس كۆمسیۆنی ئەوروپای لەبارەی ئەو چاودێریكردنەوە ئاگاداركردووەتەوە، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم رێوشوێنە كە لە ساڵی 2015وە كاریپێكرا، تائێستا پێویست و كاریگەرە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی شەپۆلی كۆچبەران و وەڵامدانەوەی ترسە ئەمنییەكانی فەرەنسییەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: زۆر نائومێد بووم لەو کوردانەی کە چەکەکانی ئێمەیان بۆ خۆیان هەڵگرت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نائومێدبوونی خۆی لەو کوردانە ڕاگەیاند، کە چەکەکانی ئەمریکایان بۆ خۆیان هەڵگرتووە. دۆناڵد ترەمپ بە…
Total
0
Share