دانیشتووانی پاریس بەهۆی ئۆڵۆمپیادەوە توڕەن

بەهۆی ئەوەی بەڕێوەچوونی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کاریگەری لەسەر ژیانی رۆژانەیان داناوە دانیشتووانی پاریسی پایتەختی فەرەنسا نیگەران و توڕەن و زیاتر لە 44 هەزار بەربەستی کاتیش لە شەقام و شوێنە گشتییەکاندا دانراون.

بەهۆی ئەوەی بڕیارە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەبچێت دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە رێگەی چوونە ناو ناوەندی شاریان سنووردار کردووە و چەند ناوچەیەکی فراوانیشیان داخستووە، هاوکات دانیشتووان یاخود ئەو کەسانەی لەو شوێنانە ناوەندی شار ئیش دەکەن تەنها بە پیشاندانی کیو ئاڕ کۆدێک بە هێزە ئەمنییەکان دەتوانن بچنە ناوەوە.

بڕیاریشە هەموو رۆژێکی ئۆڵۆمپیاد نزیکەی 30 هەزار ئەفسەری هێزەکانی پۆلیس و سەرباز لە شارەکەدا جێگیر بکرێن و لە رۆژی رێوڕەسمی کردنەوەکەشیدا 45 هەزار پۆلیس شانبەشانی 10 هەزار سەرباز لە شەقامەکانی پاریسدا دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

لەلایەکی دیکەوە رێکخراوی UMIH کە نوێنەرایەتیی هۆتێل و چێشتخانەکان دەکات رایگەیاندووە، ”چێشتخانە و کافێکانی ناوچە سنووردارکراوەکان زیاتر لە 60%ی داهاتەکانیان لەدەست دەدەن”.

شۆفێرێکی تاکسی ئەو شارەی فەرەنساش لەو بارەیوە دەڵێت، ”زیاتر لە نیوەی داهاتی رۆژانەی ئاسایی خۆم لەدەستداوە و ناتوانین بەرگەی ئەوە بگرین، هەست دەکەین لە زیندانداین و هەموو شتێک زۆر بە خراپی رێکخراوە”.

جیراڵد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ”ئەوە گەورەترین ئاڵەنگاریی ئەمنییە کە هەر وڵاتێک لە سەردەمی ئاشتیدا ناچار بووبێت رێکیبخات”.

بابەتی پێشتر

کاملا هێرس كێیە و دەبێتە سەرۆکی نوێی ئەمریکا؟

بابەتی دواتر

سبەی مووچەی وەزارەتی كارەبا دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەنها کحولم خواردووەتەوە.. سەرۆک وەزیرانی فینلەندا بەهۆی بەشداری لە ئاهەنگێک پشکنینی ماددەی هۆشبەر دەکات

سەرۆک وەزیرانی فینلەندا ئاشکرایکرد، پشکنینی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری ئەنجامداوە، ئەوەش دوای ئەوەی ڤیدیۆی بەشداریکردنی لە ئاهەنگێکدا بڵاوبووەوە کە…
Total
0
Share