تەنها کحولم خواردووەتەوە.. سەرۆک وەزیرانی فینلەندا بەهۆی بەشداری لە ئاهەنگێک پشکنینی ماددەی هۆشبەر دەکات

سەرۆک وەزیرانی فینلەندا ئاشکرایکرد، پشکنینی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری ئەنجامداوە، ئەوەش دوای ئەوەی ڤیدیۆی بەشداریکردنی لە ئاهەنگێکدا بڵاوبووەوە کە لەگەڵ هاوڕێکانی سەما دەکات.

سانا مارین سەرۆک وەزیرانی فینلەندا دەڵێت، ئەو داوایانەی ئاراستەی کراوە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی ماددەی هۆشبەر “دادپەروەرانە نییە”، بەڵام ئەو پشکنینەی ئەنجامداوە.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ڤیدیۆیەکی سەرۆک وەزیرانی فینلەندا بڵاوبووەوە کە لەگەڵ هاوڕێکانیدا لە ئاهەنگێکدا سەما دەکات، ڤیدیۆکە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەوە و هاوڵاتییانی وڵاتەکەی داوایان لێکرد پشکنین بکات بۆئەوەی بزانرێت ماددەی هۆشبەری بەکارنەهێناوە.

مارین دەڵێت، تەنها کحولم خواردووەتەوە و ئاهەنگەکە هاوڕێیانە بووە، هیچ ماددەیەکی هۆشبەرم بەکارنەهێناوە.

سانا مارین لە ساڵی 2019دا بووبە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی و ئێستا تەمەنی 36 ساڵە، لەکاتی بوونی بە سەرۆک ڕایگەیاند، لە پاڵ سەرۆک وەزیرانی پارێزگاری لە ژیانی تایبەتیشی دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌قینه‌وه‌ى بۆریی نه‌وتى هه‌رێم نرخى نه‌وتى له‌ جیهاندا به‌رزكرده‌وه‌‏

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ى بۆرى نه‌وتى هه‌رێم له‌ توركیا نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهاندا ‏به‌رزبووه‌وه‌ و نرخى به‌رمیلێك برێنت گه‌یشته‌…
زیاتر ببینە

نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: سەرۆک ترەمپ بەردەوامدەبێت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق

نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەردەوامدەبن لە پاڵپشتیکردن و بە‌هێزترکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق. مایک واڵتز، نوێنەری ئەمریکا…
Total
0
Share