زانکۆی سلێمانی: بەشی پارائۆڵۆمپی دەکەینەوە

زانکۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەشی پارائۆڵۆمپی تایبەت بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکرێتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا زانکۆی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، ”ئەمڕۆ دكتۆر كۆسار محەمەد، سەرۆكی زانكۆ لەگەڵ محەمەد مەحمود، سەرۆكی لیژنەی پارائۆڵۆمپی عێراق – سلێمانی کۆبووەوە و داوایكرد هەرچی زووە پڕۆپۆزەڵێكی تایبەت بە بەشێكی تایبەت بە كەمئەندامانی وەرزشی پێشكەشبكەن‌ و ئەو بەشە لەكۆلێژی وەرزشدا بكرێتەوە”.

لەو بارەیەوە محەمەد مەحمود، سەرۆكی لیژنەی پارا ئۆڵۆمپی عێراق – سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ”لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیازمان کرد وانەی پارائۆڵۆمپی بخوێندرێت، بەڵام ئەوان وتیان کە دەبێت بەشی پارائۆڵۆمپی بکرێتەوە و ئێمەش جەختمان لەوە کردەوە کە ئامادەی هەموو هاوکارییەکین”.

دەشڵێت، ”ئێستا خاوەن پێداویستییەکی تایبەت ناتوانێت داواکاری خوێندن پێشکەشی کۆلێژی وەرزش بکات، بەڵام ئەگەر ئەو بەشە بکرێتەوە ئەوان دەتوانن لەو بەشە بڕوانامە بەدەستبهێنن”.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بابەتی دواتر

بانكی ناوەندی لەبارەی پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی روونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین دادەبەزێت

لە ئەمڕۆوە لە بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی نرخی بەنزین بۆ هەر جۆرێک 25 دینار دادەبەزێت. بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی…
Total
0
Share