بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ لە هەولێر دەبێت

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێرەوە پەیامێکی دیکە رابگەیەنێت.

كاروان گەزنەیی، وتەبێژی لیستی 129 ی یەكێتی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، حەوتەم و كۆتا كەرنەڤاڵی فراوانی خۆی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بۆ ساڵی 2024 لە شاری هەولێری پایتەخت ئەنجامدەدات.

ئاشکراشیکرد، بە دروشمی كۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێن دەهێنین، لە كەرنەڤاڵەدا سەرۆك بافڵ وتارێك پێشكەش بە هەولێری قەڵا و منارە و یەكێتییەكان و هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاماری رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە دووکان و بازاڕ و کۆگاکانی هەولێر لە ساڵی 2024دا

لەماوەی ئەمساڵدا، چەندین رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە شاری هەولێر روویاندا، ئەوەی جێگەی سەرنجە، ژمارەی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان…
Total
0
Share