سودانی لیژنەیەک بۆ رێکەوتن لەگەڵ هەرێم پێکدەهێنێت

محەمەد شیاع  سودانی لیژنەیەک بۆ رێکەوتن لەبارەی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان بە تایبەت یاسای نەوت و گاز لەگەڵ هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت.

بە پێی نوسراوێک کە واژۆی ئیحسان یاسین عەوادی بەڕێوەبەری نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی پێوەی بڕیاردراوە، بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ رێکەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان و چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە پێی دەستوری عێراقی بە تایبەت کێشەی نەوت و غاز.

لە نوسراوەکەدا هاتووە، لیژنەکە لەلایەن محەمەد عەلی تەمیم جێگری سەرۆک وەزیرانەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، کر ئەرکی گفتوگۆکردنە لەگەڵ وەفدی هەرێم لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە پێی دەستووری عێراق و بەرنامەی کاری حکومەتەکەی سودانی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی هێزە ئەمنییەكانی ڕاسپارد هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە بۆ پاراستنی سندوقەكانی دەنگدان

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕاسپارد ئه‌ركه‌كانیان له‌پێناو پاراستنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان و كۆگاكانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان چڕتربكەنەوە. نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی…
Total
0
Share