راگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسكیل وەرگرتنی سەرانە لە هاوڵاتییان راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێكی پۆلیسی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، هێزەكانیان دوو تۆمەتباریان بە بە تۆمەتی رێگریكردن و دزینی ماتۆڕسكیل وەرگرتنی سەرانە لە هاوڵاتییان دەستگیركرد.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتباران پێشینەی تاوانیان هەبووە و دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە و بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددە (442) لە یاسای سزادان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم: شەپۆلێکى لاوازى بەفر و بارانبارین ڕۆژئاوای هەرێم دەگرێتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شەپۆلێکى لاوازى بەفر و بارانبارین ڕۆژئاوای هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و…
Total
0
Share