بانكی ناوەندی لەبارەی پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی روونكردنەوە دەدات

بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، بەردەوامن لە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی رەسمی بە گەشتیاران لە فڕۆكەخانەكان و هیچ گۆڕانكارییەك لەو میكانیزمەی پێشتر پەیڕەوكراوە رووی نەداوە.

بەپێی روونكردنەوەیەكی بانكی ناوەندیی عێراق تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران لە رێگای بانكە حكومییەكانی نێو فڕۆكەخانەكان و چەند كۆمپانیایەكی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی دراو بەردەوامە و بە نرخی رەسمی دۆلار بە گەشتیاران دەدرێت.

بانكی ناوەندیی عێراق جەختیكردووەتەوە، ئەو میكانیزمەی پێشتر بۆ پێدانی دۆلار بە گەشتیاران پەیڕەوكراوە وەك خۆیەتی و هیچ گۆڕانكارییەكی تێدا نەكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: لە بودجەی تایبەتی حکومەت هیچ پڕۆژەیەک بۆ سلێمانی نەکراوە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ جۆرە پڕۆژەیەک لەسەر بودجەی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ پارێزگای سلێمانی ئەنجامنەدراوە.…
Total
0
Share