كاتی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە مانگی ئاب بۆ ئەیلولی ئەمساڵدا خانەنشینانی هەرێم مووچەیان هاوتای عێراق بكرێت و دەشڵێت، “لە كاتی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق مووچەكەیان دواناكەوێت”.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، لە هەرێمی كوردستان ژمارەیەك لە خانەنشینان مانگانە 220 هەزار وەكو مووچەی خانەنشینی وەردەگرن و ئەگەر مووچەیان هاوتای عێراق بكرێت زیاددەكرێت و بۆ ئەمەش حكومەتی عێراق مانگانە پێویستی بە 50 ملیار دینار هەیە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت مانگی ئاب بۆ ئەیلول خانەنشینانی هەرێم مووچەیان هاوتای عێراق بكرێت و لە كاتی هاوتاكردنەكەشدا مووچەی خانەنشینانی هەرێم دواناكەوێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازم فاروق: ئەو پزیشكەی قسەی لەسەر نەخۆشییەكەم كردووە لایەنێك بۆرە وەعدێكی پێداوە كاندیدی بكات

د. كازم فاروق لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا رایگەیاند، “ئەو كەسانەی خۆیان وەك فریادڕەس نیشاندەدەن بە چاكبوونەوەم دەستە رەشەكەیان ئاشكرادەبێت…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێكدا 928 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایكبوون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگێكدا 928 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایكبوون. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی…
Total
0
Share