حكومەتی هەرێم رێكارەكانی وەرگرتنی ڤیزای گەشتیاری ئاشكرادەكات

حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگای وێبسایتی وەزارەتی ناوخۆوە ڤیزا وەربگرن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، گەشتیاران دەتوانن لە رێگای وێبسایتی وەزارەتی ناوخۆوە ڤیزا بە شێوەی ئۆنلاین وەربگرن، بۆ ئەو مەبەستە ئێستا پێدانی ڤیزا بە گەشتیارانی بیانی بە دوو شێواز دەكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ڤیزای ئۆنلاین كە پێشووەختە گەشتیاران لە رێگای وێبسایت، لە وەزارەتی ناوخۆی داوادەكەن و دوای رەزامەندی، ڤیزاكە وەردەگرن.

لەبارەی ڤیزای ئۆن ئەراڤڵیش رایگەیاندووە، ئەو ڤیزایەیە كە هەڵگرانی پاسپۆرتی (53) وڵات دەتوانن لە كاتی هاتنیان بۆ هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانە وەریبگرن و پێویست بە داواكاریی پێشوەختە ناكات.

سەبارەت بە وەرگرتنی ڤیزای خۆڕایی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە زاری ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەو وڵاتانەی كە ڤیزا بەخۆڕایی و بێبەرامبەر دەدەنە هاوڵاتییانی خاوەن پاسپۆرتی عێراقی، بە هەمان شێوە هاوڵاتیی ئەو وڵاتانە، كە دێنە عێراق یان هەرێمی كوردستان بێبەرامبەر دەتوانن ڤیزا وەربگرن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم دەشڵێت، گەشتیاران لەرێگای كارتی بانكییەوە و بڕی (72) دۆلار لە بەرامبەر وەرگرتنی ڤیزا دەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارینی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کاریگەریی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی رووی لە ناوچەکانمان کردبوو کۆتاییدێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی بە پشتیوانیی خەڵکی کوردستان و تێکۆشەرەکانی، درێژە بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی د. فوئاد مەعسوم، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق و ئەندامی…
Total
0
Share