پۆلیسی هەولێر: ژنێك لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە كوژرا كە دایكی پێنج منداڵ بووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ژنێك لەلایەن هاوسەری پێشووی كوژراوە كە دایكی پێنج منداڵ بووە و ئێستاش تۆمەتبار دەستگیركراوە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ هێزەكانمان لە ڕووداوێكی كوشتن ئاگاداركرانەوە دەست بە لێكۆڵینەوە كراوە و تۆمەتبارەكە دەستگیركرا و دەستبەسەر ئەو چەكەشدا گیراوە كە تاوانەكەی پێئەنجامداوە.
ئاشكرایكرد، ڕووداوەكە پەیوەندی بە كێشەیەكی خێزانیی كۆنیان هەبووە و ئەو ژنە لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە كوژرا كە دایكی پێنج منداڵە.
ئاماژەی بەوەشكرد بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقیی تۆمەتبار ڕاگیراوە و پەراوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.
بابەتی پێشتر

دۆلار بە كەمتر لە نرخی بازاڕ بە حاجییان دەفرۆشرێت

بابەتی دواتر

دوای كشانەوەی فەرەنسا "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئەفریقا باشتربووە"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو ئۆتۆمبێلانەی مەرجی توندوتۆڵیيان بەسەرچووە دەبێت نوێی بكەنەوە و لە رێگای مەفرەزەكانی هاتوچۆوە…
Total
0
Share