ئەو کەسەی براکەی کوشت خۆی رادەستی پۆلیس کرد

ئەو کەسەی بەیانی ئەمڕۆ لە قەزای سەیدسادق براکەی خۆی کوشت خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن نەخۆشخانەی شەهید شەوکەتەوە هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرایەوە کە کەسێک بەفیشەک بریندار کراوە و گەیەنراوەتەوە نەخۆشخانەکەیان، دەستبەجێ هێزەکانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینە بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بکوژەکە دەرکرد، سەرەنجام بکوژ خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد و لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە و بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 راگیراوە.

ئاشکراشیکرد، لە لێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتبار (ب، ع) هۆکاری تاوانەکەی گەڕاندۆتەوە بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: زۆر دڵگران و خەمبار بووین بە هەواڵی کـ.ـۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس خاتوو لاناز کوردۆ

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمیی بەبۆنەی کـ.ـۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس لاناز کوردۆ، ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار…
Total
0
Share