کۆبوونەوەی لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوک بە ئامادەبوونی سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان دەستیپێکرد.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک پێیڕاگەیاندین، سەرجەم لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوک لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەن و تاوتوێی پرسی سەرژمێریی گشتیی عێراق و پرسی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی شارەکە دەکەن.
باسی لەوەش کرد، کۆبوونەوەکە لە مەڵبەندی کۆمەڵی دادگەری بەڕێوەدەچێت.