لە چەند ناوچەیەكی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاگر كەوتەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، لە چەند ناوچەیەكی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاگر كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە چەند حاڵەتێكی ئاگركەوتنەوە لەسەر رێگای سەرەكیی هاملتۆن ئاگاداركراینەوە و دەستبەجێ تیمەكانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

وتیشی، ” تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكان نەزاندراون و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: یەکێتی بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستەکانی حکومەت پڕۆژەیەکی پێشکەشی پارتی کردووە

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد، بەمەبەستی رێککەوتن لەسەر پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکێتی پرۆژەیەکی پێشکەشی پارتیی کردووە و…
Total
0
Share