سلێمانی.. تۆمەتبارێک کە نۆ فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکرد کە پێشتر نۆ فەرمانی دەستگیرکردنی جیا جیای هەبووە.

لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە زیاتر لە نۆ فەرمانی دەستگیرکردنی لە چەند بنکەیەک هەبووە، سەرجەم تۆمەتەکانیش قۆڵبڕین و فێڵکردن بووە لە هاوڵاتییان.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو تۆمەتبارە پارەی لە خەڵک وەرگرتووە بەناوی ئەوەی دایاندەمەزرێنێت یان نەوتیان بە هەرزان بۆ وەردەگرێت.

لەئێستادا تۆمەتبار (ه، ز) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆكراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەو خۆراكانەی مەترسیی هەوكردن لە جەستەدا زیاددەكەن

بابەتی دواتر

ڕوبلێڤ لە کۆتایی مۆنتی کارلۆ ڕووبەڕووی ڕۆن دەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share