هه‌ولێر.. ئاماده‌كارییه‌كانی رێگریكردن له‌ دروستبوونی لافاو دەستیپێکرد

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت، “بڕیاردرا هه‌موو رێكارێكی یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ بگیرێته‌به‌ر كه‌ ده‌بنه‌ هۆكاری دروستبوونی لافاو، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش راسپێردران به‌ر له‌ هاتنی وه‌رزه‌كانی بارانبارین هه‌نگاوی پێویست بگرنه‌به‌ر”.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی تایبەت به‌ ئاماده‌كارییه‌كانی رێگریكردن له‌ دروستبوونی لافاو له‌ شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڕێوەچوو.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای گفتوگۆكردنی چه‌ندین بیرۆكه‌ و راسپارده‌، هاوكات جێبه‌جێكردنی ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ تاوتوێ كران و تیشك خرایه‌ سه‌ر هۆكاره‌كانی دروستبوونی لافاو و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و كاریگه‌ری بۆسه‌ر زۆربوونی رێژه‌ی بارانبارین و هۆكار و چاره‌سه‌رییه‌كان.

باس لەوەشکراوە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا هه‌موو رێكارێكی یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ بگیرێته‌به‌ر كه‌ ده‌بنه‌ هۆكاری دروستبوونی لافاو، هاوکات لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش راسپێردران به‌ر له‌ هاتنی وه‌رزه‌كانی بارانبارین هه‌نگاوی پێویست بگرنه‌به‌ر، و تیشك خرایه‌ سه‌ر هه‌موو ئه‌و رێكار و پڕۆژه‌ ستراتیژییانه‌ی له‌ ساڵانی رابردوو بۆ كه‌مكردنه‌وی كاریگه‌ری و مه‌ترسییه‌كانی لافاو ئه‌نجامدرابوون و هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه‌ی ستراتیژی كرا.

بابەتی پێشتر

بەریتانیا ژمارەیەک کۆچبەری گەڕانەوە سنووری فەرەنسا کە دەیانویست بچنە وڵاتەکەی

بابەتی دواتر

پۆلیسی راپەڕین ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە و دەڵێت کۆد بۆ کەس مەنێرن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یه‌كێتى و گۆڕان بایكۆتیان كرد… ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێریش پاره‌كه‌ى به‌غداد ڕه‌تده‌كاتەوە

هه‌ر یه‌ك له‌ یه‌كێتى و گۆڕان بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێریان كرد و به‌زۆرینه‌ى ده‌نگیش ئه‌نجومه‌نەكە پشتیوانیی پارێزگاری…
Total
0
Share