لیژنەی تەندروستیی پارێزگای هەولێر: خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ جۆرە نین کە پیشان دەدرێن

جێگری سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر باس لە خراپیی کەرتی تەندروستی دەکات لە پارێزگاکە و دەڵێت، “ئەوە وێنەیەی خزمەتگوازرییە تەندروستییەکان کە لەلایەن وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکەوە پیشان بە هاوڵاتییان دەدرێت ئەوە نییە کە لە راستیدا هەیە”.

عەباس محەمەد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا بەدواداچوونیان بۆ زیاتر لە 20 نەخۆشخانە و سەنتەر و فەرمانگەی تەندروستیی حکومی کردووە، دەرکەوتووە کە کەرتی تەندروستیی پارێزگاکە لە ئاستێکی خراپدایە و بەو جۆرە نییە کە پیشاندەدرێت لەلایەن وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێرەوە.

وتی، گەورەترین نەخۆشخانە لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی رزگارییە کە لەڕووی بینا و خزمەتگوزارییەوە لە دۆخێکی زۆر خراپدایە، کەڕوو و مێروو و حەشەرات کارمەندان و پزیشکانی هەراسانکردووە.

باسی لەوەشکرد، لە نەخۆشخانەکەدا گرنگترین بەش، بەشی شێرپەنجەیە کە هیچ خزمەتگوزارییەکی تێدا نییە تەنها نەخۆش دەتوانێت پزیشک ببینێت، ئەگەر نەخۆش پێویستی بە تیشک یان سۆنارێک هەبێت دەبێت بچێت لە شوێنێکی دیکە بیکات، یان ئەگەر نەخۆشێک مانەوەی پێویست بێت تا کاتی مانەوەی دەوام لەوێ بێت دواتر رەوانە دەکرێتەوە چونکە ئێشکگری لەم بەشەدا نییە.

هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، لە یەکێک لە فەرمانگە تەندروستییەکان، کارمەند داری ناو فەرمانگەکەی بڕیوەتەوە و بە تەنسیق لەگەڵ ماسی فرۆشێکی دەرەوەدا فرۆشتوویەتی، لە هەندێک نەخۆشخانە ئەو پسکیتەی دابیندەکرێت بۆ کارمەندان بە رێککەوتنی هەموویان، پسکیتەکانیان بردووە لە دەرەوەی نەخۆشخانە فرۆشتوویانە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە بەرژەوەندی جوتیارانی هەرێم بڕیاریدا

بابەتی دواتر

ئاماری مەترسیدار لەبارەی مردنی منداڵانی سودان لە کامپەکاندا ئاشکرا دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share