قوباد تاڵەبانی وێستگەیەكی كارەبا و نووسینگەی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی كردەوە

جێگری سەرۆك وەزیران لە چەمچەماڵ وێستگەی کارەبای مۆبایلی چەرموو و نووسینگەی ژمارە 5ی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی سلێمانی-چەمچەماڵی کردەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران ئەمڕۆ لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ چەمچەماڵ بە یاوەری هەریەکە لە وەزیری کارەبا و وەزیری پلاندانان و بریکاری وەزیری سامانە سروشتییەکان، وێستگەی کارەبای مۆبایلی چەرمووی 132/11KV کردەوە.

پرۆژەکە بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک و 600 ملیۆن دینار جێبەجێکراوە و تا رادەیەکی زۆر کێشەی ئۆڤەرلۆد لە سنوورەکە چارەسەردەکات.

دواتر جێگری سەرۆک وەزیران نووسینگەی ژمارە 5ی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی سلێمانی-چەمچەماڵی کردەوە، کە هەر هاوڵاتییەک لە ماوەی دوو کاتژمێردا مامەڵەکانی جێبەجێ دەکرێت و دەبێتە خاوەنی پاسپۆرتی خۆی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەخانەی سلێمانی: هێرشەكەی ڕوسیا كاریگەریی لەسەر گەشتە ئاسمانییەكان نەبووە

تائێستا هیچ گەشتێكی فڕۆكەخانەی سلێمانی بەهۆی هێرشەكەی ڕوسیاوە دوانەخراوە و بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەكەش دەڵێت، كاریگەری لەسەر گەشتەكانیان نەبووە. بەرەبەیانی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی: ئێستا جوتیاران دەتوانن دەست بە کێڵانی زەوییەکانیان بکەن

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، رایگەیاند، ئێستا جوتیاران دەتوانن دەست بە کێڵانی زەوییەکانیان بکەن. شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، بە…
Total
0
Share