خستنەڕووی دۆلاری کاشی بانکی ناوەندی کەمە و دۆلار بەرزبووەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق خستنەڕووی دۆلاری بڵاوکردەوە، بەگوێرەی خشتەکە رێژەی فرۆشی کاشی بانکەکە تەنها شەش ملیۆن و 800 هەزار دۆلار بووە و بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبووەوە.

کۆی گشتی خستنەڕووی دۆلاری بانکی ناوەندی بۆ ئەمڕۆ 274 ملیۆن و 983 هەزار و 903 دۆلار بووە.

لەو بڕەش، 268 ملیۆن و 183 هەزار و 903 دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی بازرگانیی بووە.

دوای بڵاوکردنەوەی خشتەکە، بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەرزبووەوە و 100 دۆلار گەیشتە، 149 هەزار و 500 دینار.

بابەتی پێشتر

دەرفەتی خوێندن لە ئەمریكا بۆ دەرچووانی ئامادەیی هەرێم راگەیەندرا

بابەتی دواتر

ئاگری كارگەكەی تانجەرۆ كۆنتڕۆڵكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share