بانکی ناوەندی 274 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

لە یەکەم رۆژی خستنەبازاڕی دۆلاری ئەم هەفتەیەدا، بانکی ناوەندیی عێراق بڕی خستنەڕووی دۆلاری بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، زیاتر لە 274 ملیۆنی دۆلاری خستووەتەبازاڕەوە و لەو بڕەش 20 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی نەختینە بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق خشتە خسنتەڕووی دۆلاری بڵاوکردەوە، 274 ملیۆن و 280 هەزار و 798 دۆلاری خستووەتەبازاڕەوە و لەو بڕە 20 ملیۆن و 376 هەزار و 996 دۆلاری بەشێوەی نەختینە بووە و 253 ملیۆن و 903 هەزار و 802 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە.

لە ئێستادا بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی هاوتای 145 هەزار و 750 دینارە لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان: نرخی PS5 نزیکەی 40 دۆلار بەرزبووەتەوە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان ئاشکرایدەکات، بەهۆی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، نرخی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، بەتایبەتیش PS5 بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە. حاجی هێمن…
Total
0
Share