لیژنەی دارایی دەنگی بە مادەی 11ی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق دا

لە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقدا، لیژنەكە دەنگی بە مادەی 11ی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق دا، كە تایبەتە بە پشكی هەرێمی كوردستان.

بەشێك لە پەرلەمانتارانی كورد لە پەرلەمانی عێراق كەمێك بەر لە ئێستا بە میدیاكانیان ڕاگەیاندووە، لە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقدا دەنگ لەسەر مادەی 11ی پرۆژەیاسای بودجە دراوە.

هەرچەندە باس لەوە دەكرێت كە دەنگ بەو مادەیە دراوە، بەڵام تا ئێستا ڕوون نییە ئایا ئەو مادەیە بە كام لە دەقەكانی دەنگی لەسەر دراوە.

بڕیاربوو دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لە كاتژمێر حەوت دەست پێبكات، بەڵام تا ئێستا نەكراوە و سەرۆكایەتیی پەرلەمانیش لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆبووەوە.

لای خۆشییەوە، ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیاكانی ڕاگەیاند، “مادەی 11، تایبەت بە پشكی هەرێمی كوردستان پێنج فەقەرە لەخۆ دەگرێت”.

سەبارەت بەو خاڵانەش وتی، “خاڵەكان خۆیان دەبیننەوە لە، پاكتاوكردنی شایستە داراییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لە 2003ەوە بۆ 2020 دەگرێتەوە، هەروەها دەبێت هەرێم 460 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەرهەمبهێنێت لەوەش بەو نرخەی سۆمۆ نەوتەكەی دەفرۆشێت پارەی 250 هەزار بەرمیلی نەوت ڕادەستی بەغداد دەكرێت لەگەڵ ڕادەستكردنی نیوەی داهاتی نانەوتی، دەبێت هەردوولا پابەند بن ئەگینا جێبەجێ ناكرێت”.

ئەحمەد سەفار ئەوەشی خستووەتەڕوو، “پێشبینی دەكەین، پشكی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ سالی 2021 لەنێوان 11 بۆ 12 تریلیۆن دینار بێت”.

بابەتی پێشتر

بۆ تاووتوێكردنی پرسی بودجە وەزیرانی دارایی و پلاندانانی عێراق گەیشتنە پەرلەمان

بابەتی دواتر

تا ئێستا نزیکەی 20 هەزار کەس لە عێراق ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەپۆلێكی خۆڵبارین بەغدادی گرتەوە

شەپۆلێكی خۆڵبارین بەغدادی پایتەختی گرتەوە و ئاستی بینینی كەمكردووەتەوە. میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی شەپۆلێكی خۆڵبارینی بەهێز…
Total
0
Share