هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا لە 65 ملیۆن بەرمیل نزیكدەبێتەوە

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا لە ماوەی شەش مانگی ساڵی 2023دا گەیشتووەتە نزیكەی 65 ملیۆن بەرمیل.

بەپێی ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریكا، هەناردەی عێراق لە نەوتی خاو و بەرهەمەكانی بۆ ئەمریكا لەماوەی شەش مانگدا لە كانونی دووەم تا كۆتایی حوزەیران گەیشتووەتە 64 ملیۆن و 737 هەزار بەرمیل.

بەپێی ئامارەكە ژمارەكە بە رێژەی 33.5% بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2022 بەرزبووەتەوە، كە ئەوكات هەناردە بۆ ئەو وڵاتە 48 ملیۆن و 459 هەزار بووە و ئەو ساڵەیش بە رێژەی 139% بەرزتر بووە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2021.

زۆرترین هەناردەی نەوتی بۆ ئەمریكا لەم شەش مانگەدا لە مانگی شوباتدا بووە بە بڕی 12 ملیۆن و 168 هەزار بەرمیل، كەمترینیش لە مانگی حوزەیراندا بوو بە بڕی 9 ملیۆن و 330 هەزار بەرمیل.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی: 117 حاڵەتی کۆلێرا لە سلێمانی پشتڕاست کراونەتەوە

بابەتی دواتر

چین بەکارهێنانی ئایفۆن لە 700 ملیۆن کارمەند قەدەغەدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دامەزراوەیەكی ئەمریكی: كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق واتا “كۆتاییهاتنی” دۆلار

دامەزراوەی لەویی ئەمریكی تایبەتمەند بە لێكۆڵینەوە سیاسییەكان “رێگرییەكانی” بەردەم كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق لەهەر بارودۆخێكدا ئاشكرادەكات و…
Total
0
Share