ستران عەبدوڵا: سلێمانی و دەستەخوشكەكانی، لە چەمچەماڵ تا كەلار، هەمیشە یەكەمینن لە لیستەكانی كوردستان و عیراقدا

لەدوای ئەو سەرکەوتنەی خوێندکارانی سنووری سلێمانی و دەوروبەری لە تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی بەدەستیانهێنا ستران عەبدوڵا نووسیویەتی، سلێمانی و دەستەخوشكەكانی، لە چەمچەماڵ تا كەلار، هەمیشە یەكەمینن لە لیستەكانی كوردستان و عیراقدا.

ستران عەبدوڵا لەبارەی سەرکەوتنی خوێندکارانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی لە سنووری سلێمانی وتارێکی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

پیرۆزە لە سلێمانی و دەوروبەری

ستران عەبدوڵلا

دەفتەرەكانی مێژوو دەڵێن لە عەهدی پادشایی عیراقیشدا كەمترین خوێندنگە لە سلێمانی بوو، مێژوونووسی گەورە كەمال مەزهەر لیستی بەراوردیشی كردووە كە دەڵێت سلێمانی ئاوا كەمترینی بۆ كراوە بەراود بە لیواكانی تری عێراق. وەك بڵێی لە مێژە داوێكی باریكی گەمارۆدان یەخەی ئەم شارەی گرتبوو. كەریم زانستی و پیرەمێرد و باربووی ئەهلی هیمەت لە شارەحەیاتەكە كارێكیان كرد شاری هۆشیاری و كوردایەتی لە كاروان دوانەكەوێ و هەر پێشەنگی خوێندەواری بێت. وەكو چۆن پێشڕەوی كوردایەتییە.

لەدوای پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەكتەب و خوێندەواری و ئاوەدانی لە (سلێمانی و دەوروبەری)، بە وەسفی مێژوونووس ئەمین زەكی بەگ، دەستكەلایەكی رەوا بوو بە دەست حكومەتی كوردستان تا بیسەلمێنێ كورد حوكمی خۆی بكا باشتر ئیدارە دەكات تا ئەوەی بەغداد لە مەركەزەوە بیبابەرێوە.
ساڵنامەكانی حكومەتی هەرێم خشت و ڕشتەی مەكتەبەكانی زۆنی سەوزی دەژمارد كە لە سایەی حوكمی خۆبەخۆی كورددا چەندی بینا كردووە و چەند نەوەی پێگەیاندووە. سەرۆك مام جەلال لە وتاری (شەرق ئەوسەت)دا وا وەسفی فیدراڵی كوردستان دەكات كە فیدرالییەكی كەڵەگەتە و بۆر بۆرینی لەگەڵ ناكرێ. بۆ بەڵگەی ئەمەش ئاماری ئاوەدانی مەكتەبی هێناوەتەوە لە سلێمانی وەك نموونەی سەركەوتن.
ئەوە بەڵگەیە لەسەر مەزنی خوێندنگە و خوێندەواری.
سلێمانی و دەستەخوشكەكانی، لە چەمچەماڵ تا كەلار، هەمیشە یەكەمینن لە لیستەكانی كوردستان و عیراقدا. ئەمساڵ پەروەردەی كوردستان جاڕیدا یەكەمەكانی كوردستان هەر یەكەمی كوردستان: شارە حەیاتەكەیە.
ئەوە بەرهەمی شەونخونی خوێندكارەكان خۆیان و پەروەردەی باشی باوك و دایكەكان و پشوودرێژی مامۆستا و خوێندنگاكانیانە، هەڵبەتە ئەمانە لە تابلۆی سەركەوتندا شەریكی كۆششی خوێندكار نین و ئیدیعای واشیان نەكردووە، بەڵام ئەكید خوێندكاری بەوەفا و بە هیمەت تاجی سەری سەركەوتنی باوان و مامۆستایانە.
هەمووشیان كوڕی ژینگەو فەزای سیاسی سلێمانین كە گەمارۆ و داوی باریكی فەرامۆشی، تێدەپەڕێنن.
ئەم سەركەوتنە پیرۆزە لە یەكەمەكان، پیرۆزە لە سلێمانی و فەزای سیاسیی سلێمانی كە ژینگەی داهێنان و گەشەی بێ سنورە. ئەگەر چی توانجی نابەجێی رابردوو ویستی ورەی شار زامدار بكات.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە قووڵایی دڵمەوە پیرۆزبایی لە خوێندكارە سەركەوتووەكانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی دەكەم

بابەتی دواتر

بەهۆی لافاوەوە 11 کەس لە چین گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 30 کەس بێسەروشوێنن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێ تۆمەتبار دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی گەڕان و بردنی چەند پارچە شوێنەوارێك ڕاگەیاند. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران لە نۆژەنکردنەوەی رێگایەک ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە رێگای هەولێر-خەبات…
Total
0
Share