هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران لە نۆژەنکردنەوەی رێگایەک ئاگاداردەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە رێگای هەولێر-خەبات بەدرێژایی پێنج کیلۆمەتر نۆژەندەکرێتەوە بە دووقۆناغ، سەرەتای کارکردنی قۆناغی یەکەم لە سایدی خەبات هەولێر نزیک کۆمپانیای رێگا دەستپێدەکات تاوەکو بەرامبەر گومرگی سەوزە و میوە بەدرێژایی دوو کیلۆمەتر و نیو.

دەشڵێت، دوای تەواوبوونی ئەم قۆناغە، قۆناغی دووەم دەستپێدەکات لە سایدی هەولێر بەرەو خەبات لە گومرگی سەوزە و میوە تاوەکو بەرامبەر کۆمپانیای رێگا.

هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، “ماوەی پڕۆژەکە پێنج مانگە، داوا لە شۆفێران دەکەین ئارامبگرن تا پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و دووبارە قیرتاوکردنەکە کۆتایی پێدێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوردێک دەبێتە وەزیری پەروەردەی ئێران لە کاتێکدا خوێندنی زمانی نەتەوەکەی قەدەغەیە

کوردێکی خەڵکی ئیسلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، متمانەی پێدرا وەک وەزیری پەروەردەی ئێران دەستبەکاربێت، لەکاتێکدا لەو وڵاتە قەدەغەیە بە…
Total
0
Share