سێ تۆمەتبار دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی گەڕان و بردنی چەند پارچە شوێنەوارێك ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تێیدا هاتووە، مەفرەزەكانی‌ بنكەی پۆلیسی‌ سەیدسادق و بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە خەریكی گەڕان و پشكنین بوون بۆ دۆزینەوە و بردنی چەند پارچە شوێنەوارێك.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی زانیاری بە هێزەكانی پۆلیس دراوە لەسەر سێ تۆمەتبارەكە لە گوندی سەراوی سەربە قەزای سەیدسادق خەریكی گەڕان و پشكنین بوون بەمەبەستی دۆزینەوەی چەند پارچە شوێنەوارێك، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادق و بنكەی پۆلیسی حەسار دەستبەجێ لێكۆڵینەوەكانیان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكرد، سەرەنجام توانرا هەر سێ تۆمەتبارەكە دەستگیربكەن، دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێك و ئەو ئامێر و كەرەستە و كەلوپەلانەدا كە بە تۆمەتباران بووە.

لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

بۆری ئاوی دوكان - سلێمانی تەقی

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share