بەهۆی لافاوەوە 11 کەس لە چین گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 30 کەس بێسەروشوێنن

بەهۆی بارانی زۆر و دروستبوونی لافاو، لە چین 11 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 30 کەسیش بێسەروشوێنن.

ئاژانسی هەواڵی چینی شینخوا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی داڕمانی پردێکی پەڕینەوە بەهۆی بارانی زۆر و لافاوەوە، لە شانغلو، 11 کەس گیانیان لەدەستدا و 30 کەسی دیکە بێسەروشوێنن، تیمە فریاگوزارییەکان سەرقاڵی دۆزینەوەیانن.

پردەکە نزیکەی 900 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای پەکینەوە دوورە و بەشێکیشی دەکەوێتە سەر ئاوی رووبارێک.

تیمەکانی فریاگوزاری پێنج ئۆتۆمبێلیان هێناوەتە سەر رووی رووبارەکە و لەنێویاندا ئەو 11 کەسە هەبوون کە گیانیان لەدەستداوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیمانوێڵ ماکرۆن: بەشداریی ئۆپراسیۆنەکانی کردنەوەی گەرووی هورمز ناکەین

ئیمانوێڵ ماکرۆن ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر بەشداریی ئۆپراسیۆنەکانی کردنەوەی گەرووی هورمز بکەین بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئـ.ـێران بەشداردەبین. ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆککۆماری…
زیاتر ببینە

ئاماری فەرمی: نیوەی بەریتانییەکان توانای دابینکردنی پارەی مانگانەیان نییە

ئامارەکانی بەریتانیا دەریدەخات، نیوەی هاوڵاتییانی بەریتانیا توانای دابینکردنی پارەی مانگانەی پێداویستییەکانی ژیان، پسوڵەی وزە و قیستەکانی خانووەکانیان نییە.…
Total
0
Share