لە بەنزینخانەیەكی كەركوك شۆفێرێك بە دەستڕێژی گولـلە كوژرا

لە بەنریننخانەیەكی كەركوك تەقە لەشۆفێری ئۆتۆمبیلێك دەكرێت و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیان لەدەستدەدات.

پەیامنێرمان پێی ڕاگەیاندین، “لە بەنزیخانەی ئیسکان لە كەركوك، کەسێک بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە پێنج گولـلە بە شوفێری ئۆتۆمبیلێکی ترەوە دەنێت و هەڵدێت”.

وتیشی، “دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە شۆفێرەكە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە”.

ڕوونیشیكردەوە، “ئەو هاوڵاتيیە ناوی تەواوی (هێمن محەمەد)ە و پیشەی پێشمەرگەیە، ئەوانەی تەقەیان لێکردووە کێشەی کۆمەڵایەتيان لەگەڵی هەبووە و هیچ  پەیوەندی بەسرەی بەنزینەوە نییە”.

باسیلەوەشكرد،” لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share