ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک بڵاویکردەوە، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە هاوینەهەواری گەلی شێرانە لە سنووری ئامێدی، پاسێک لە جۆری نیسان لەکۆنتڕۆڵی شۆفێرەکەی دەرچووە و بەهۆیەوە وەرگەڕاوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی رووداوەکەوە 10 کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئامێدی کراون.