مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی دەگوازرێتەوە

بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا مەیدانی ئاژەڵان بۆ شوێنێکی دیکە بگوازرێتەوە کە رەچاوی بارودۆخی ژینگەی و تەندروستی کراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی مەیدانی کرین و فرۆشتنی ئاژەڵانی کرد و رایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا مەیدانی ئاژەڵان دەگوازرێتەوە.

ئاشکراشیکرد، لە گواستنەوەی مەیدانەکەدا رەچاوی بارودۆخی ژیانی هاوڵاتییان و لایەنی ژینەگەی و تەندروستی کراوە، و ئەو شوێنە نوێیەی کە بۆ مەیدانی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵان دیاریکراوە بەجۆرێک دیزاین دەکرێت کە لەگەڵ کار و پیشەکە و گۆڕانکارییە ناوچەیی و سەردەمیەکاندا بگونجێت.

بابەتی پێشتر

ماددەی 99 ی پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان باس لە چی دەکات؟

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: شایستە داراییەکانی هەرێم و مووچە تێکەڵی ململانێکان نەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share