بۆ یەکەمجار زاناکان توانیان رێگەیەک بۆ دابەزاندنی کێش بۆ ئەو کەسانە بدۆزنەوە کە بەدەست قەڵەویی زیادەوە دەناڵێنن و رێژەی چەورییان لە ئاسایی زیاترە.
زانایانی زانکۆی کالیفۆرنیا ئاشکرایان کرد، بە گۆڕینی تەنها یەک پرۆتین، دەتوانرێت چەوریی سپیی كۆبووەوەی لەش بگۆڕدرێن بۆ چەوریی سووتێنەری کالۆری، وەك ئەوەی سایتی (New Atlas) بڵاویکردووەتەوە.
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە بە گۆڕین (سەرکوتکردن)ی پرۆتینی KLF-15 کە پێشتر رۆڵی لە میتابۆلیزمی خانەکاندا دەستنیشان کراوە و، زۆرترین بوونی هەیە لە چەوریی قاوەیی و رەنگ خۆڵیدا کە کالۆری سووتێنەرە، خانەکان خۆیان ئەرکی خۆیان دەگۆڕن.
هەروەها دەرکەوتووە کە بەبێ بوونی پرۆتینی KLF-15، رێکخستنی پێشبینیكراوی خانە چەورییەکان بێجی دەبێت، نەک سپی.
چەوریی قاوەیی سووتێنەرە
برایان فێڵدمان، مامۆستای زانستی هەناو و توێژەری سەرەکیی توێژینەوەکە، رایگەیاند، ئەنجامەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرکوتکردنی پرۆتینی KLF-15 دەبێتە هۆی گۆڕینی خانە چەورییە سپییەکان بۆ خانەی چەوریی قاوەیی، سەرەڕای ئەوەی بەربەست لە بەردەم ئەنجامدانی ئەو كارەدا ئەستەم نییە، وەك ئەوەی پێشتر باوەڕوابوو، بەپێی گۆڤاری وەرزیی (Clinical Investigation).
پێشتر زانایان سەرنجیان لەسەر گۆڕینی خانە بنەڕەتییەکان بوو بۆ چەوری قاوەیی یان رەنگ قاوەیی کە کالۆری دەسوتێنێت، کە جەستە بە پلەی یەکەم وەک سووتەمەنی بۆ رێکخستنی پلەی گەرمی بەكاریدەهێنێت.
بەم شێوەیە ئەم خانانە چەوریی كۆبووەوەی ناو جەستە دەسوتێنن، لەکاتێکدا شانە چەورییە سپییەکان ئەو چەورییە كۆبووانەن کە جەستە رووبەڕووی دژواری دەبێتەوە بۆ گۆڕینی لە کاتی دابەزاندنی کێشدا.