تەندروستیی پێشمەرگە وەڵامدەداتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە وەڵامی هەواڵی میدیاکان دەداتەوە و ڕایگەیاندووە، ئەوان لەبەر خەمی دابینکردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان خەرجییە ناپێویستەکانیان کەمکردووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دکتۆر شەماڵ جەبار یاوەر بەڕێوەبەری گستیی دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاشکرایکرد، “دەزگای تەندروستی لە خەمی دابینکردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکییە بۆ چارەسەری نەخۆش، هێزی پێشمەرگە و ئەو کەسانەی پێویستیانە، لەو پێناوەدا بە ئەرک و بەرپرسیارێتیی خۆیان هەڵساون بە کەمکردنەوەی سەرجەم خەرجییە نا پێویست و سەرەتاییەکان”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هەوڵانە سیاسەتی گشتیی چاکسازییە، “بۆیە دەبێت دەستخۆشی لێبکرێت نەک ڕەخنەی لێبگیرێت، لە هەوڵەکانمان لە بچوکترین بوارەوە تا گەورەترین بەردەوام دەبین”.

دەڵێت، “ئەو کەسانەی ڕەخنە لە هەر چاکسازییەکی بچووک دەگرن هەڵەن و تێناگەن کە سەرەتای هەزاران کیلۆمەتر تەنها یەک هەنگاوی بچوکە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوقمان وەردی: هیچ هێزێک لە دەرەوەی دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمان ناتوانێت درێژە بە کۆبوونەوەی پەرلەمان بدات

لوقمان وەردی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی پەرلەمان دەسەڵاتی کۆتاییهێنان بە کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەیە و هیچ هێزێک لە…
Total
0
Share