هاتوچۆی هەڵەبجە داوادەکات سبەینێ هیچ کەسێک بە مەبەستی داواکردنی ژمارەی دڵخوازی تابلۆی ئۆتۆمبێل سەردانیان نەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەینەوە سبەی رۆژی دووشەممە هیچ هاوڵاتییەک سەردانمان نەکات بە مەبەستی ناوتۆمارکردن بۆ داواکردنی ژمارەی دڵخوازی تابلۆی ئۆتۆمبێلی هەڵەبجە”.
لەبارەی هۆکارەکەوە هاتوچۆی هەڵەبجە دەڵێت، لەبەر ئەوەی سەرەڕای کارکردنی لیژنەکەمان ئەمڕۆ تاوەکو کاتژمێر 4 ی ئێوارە ناوێکی زۆرماوە بۆ رۆژی داهاتوو.
دەشڵێت، “تەنها ئەوهاوڵاتییانەی ئەمڕۆ ناویان نوسیوە و پێیان راگەیەنراوە سبەینێ بێنەوە کاتژمێر8ی بەیانی ئامادە بن”.