سەرۆکی هەرێم: ئیسرائیل و فەڵەستین بگەنە چارەسەرێکی ئاشتییانە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە پەیامێکی سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بڵاوکردەوە، داوادەکات هەردوولا بگەنە چارەسەرێکی ئاشتییانە بۆ ناکۆکییەکانیان.

لە پەیامێکدا، کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، “نیگەرانین لە زیادبوونی کردەوە توندوتیژییەکان لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستین لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی کەسانی سڤیل، لەناویشیاندا منداڵان، هەروەها بەئامانجگرتنی شوێنە پیرۆزەکان”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نوسیویەتی، “داوا لە هەردوولا دەکەین، دانبەخۆیاندا بگرن و بگەنە ڕێککەوتنێکی ئاشتییانە بۆ ڕاگرتنی پێكدادانەكانی ئێستا”.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش گرژییەكانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین تاوتوێدەكات

بابەتی دواتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، چوارشەممەی خولەکانی ئەوروپا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی هەرێم سەردانی فەرەنسا دەکات

سەرۆکایەتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، “سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا،‌ سه‌ردانی پاریس ده‌كات”. لە راگەیەنداروێکدا سەرۆکایەتیی هەرێمی…
Total
0
Share