کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما لە سبەینێوە نزمدەبنەوە و تۆز و خۆڵێکی سوکیش دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویەکان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سوک، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت.

سبەینێ دووشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سوک لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری کەمێک زیاد بوونی هەیە  بەهۆی بەرزبوونەوەی خێرایی با بۆ ماوەیەکی کەم، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزمدەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: ناكرێت بەم تۆماری دەنگدەرانەی ئێستاوە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ناكرێت بەم تۆماری دەنگدەرانەی ئێستاوە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و دەڵێت،” دەبێت سازان لەسەر…
Total
0
Share