گەشتیارێک لە دەریاچەی دوکان خنکا

لە دەریاچەی دوکان، کەسێک خنکا و سێ کەسی دیکە لە خنکان رزگارکران.

سیروان سەرحەد، قائیمقامی دوکان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ گەشتیارێک لە دەریاچەی دوکاندا خنکا.

وتیشی، ئەو گەشتیارە بە نەتەوە عەرەبە و خەڵکی بەغدادە، بەڵام لە سلێمانی نیشتەجێبووە، تەمەنی 26 ساڵانە.

باسی لەوەشکرد، دوای دەرهێنانی تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

سیروان سەرحەد، قائیمقامی دوکان، ئەوەشی وت، “سێ کەسی دیکەش کە خزمی کەسە خنکاوەکەن، لەلایەن بەلەمەوانەکانی دەریاچەکە و هاوڵاتییانەوە لە خنکان رزگارکراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکور راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بڵاوکردەوە

بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان “ئەپیکور”،  داوای کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەرێم دەکات.…
Total
0
Share