وتەبێژی گۆڕان: پارتی و یەکێتی لە بەغداد تەنها لەخەمی بەرژەوەندیی خۆیاندان

عەدنان عوسمان، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ سێشەممە 12ی کانونی دووەم ڕایگەیاند، یەکێتی و پارتی تەنها لەخەمی پۆست و بەرژەوەندیی خۆیان بوون.

عەدنان عوسمان لە نووسینێکدا لە تویتەر بڵاویکردەوە، “دیدگای گۆڕان لە بەغداد لەسەر دوو پایە بوو، یەکەمیان، نوێنەرایەتی کردنی بەرژەوەندییەکانی خەلکی کوردستان و هاوڵاتییانی هەرێم، نەک حزبەکان( گۆڕان پێی وابوو دوو حزبی یەکێتی و پارتی تەنها لەخەمی پۆست و بەرژەوەندیی خۆیاندا بوون).

ڕاشیگەیاند، یەکێکی دیکە لەو پایانەی گۆڕان باوەڕی پێیەتی، پەیوەندیی دەستوری و قانونیی باش لەنێوان هەرێم و بەغداد و پاراستنی مافەکانی هەرێمە.

بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق پێنج کورسیی پەرلەمانی هەیە و لە هەرێمی کوردستانیش 12 کورسیی پەرلەمانیان هەیە جگە لەوەی یەکێکە لە سێ لایەنی پێکهێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێک لە جێگرانی سەرۆکی هەرێم لای بزوتنەوەی گۆڕانە.

ئەمە سەرەڕای ئەوەی ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغداد کە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمە لە بزوتنەوەی گۆرانە.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: بەردەوام لەگفتوگۆداین لەگەڵ دۆستەکانمان بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵك

بابەتی دواتر

لە ماوەی چوار مانگدا 83 پەرلەمانتار "یەك بۆ هەشت جار قسەیان كردووە"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ هاوڵاتییان

بەڕێوەبەری گشتیی ئاشەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ساڵی رابردوودا تەنها پێنج بەشە ئاردی مانگانەی هاوڵاتییان دابەشكراوە و دوای تەواوكردنی…
Total
0
Share