دەستپێکردن بە خوێندنی باڵا لە زانکۆکانی هەرێم دواخرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵا دەستپێکردن بە خوێندنی باڵای دیپلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرای بۆ 25 ی ئەم مانگە دواخست.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، “لەپێناو بەرژەوەندیی گشتىی پێشکەشکارانى خوێندنى باڵا و بۆ تەواوکردنى رێکارەکانى خۆتۆمارکردن و وەرگرتنى مۆڵەتى خوێندن لە وەزارەتەکان و ھەروەھا بەھۆی دەرچوونی رێنمایی نوێی ژمارە 11 ی ساڵی 2023 تایبەت بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، تاوەکو ئەوانەی سوودمەند دەبن لە رێنماییەکە، بتوانن رێکارەکانی خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن ئەنجام بدەن، دەستپێکردن بە خوێندنی باڵا دیپلۆمی باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى و دیپلۆمى باڵاى دوو ساڵەى کلینیکى پزیشکى و ماستەر و دکتۆرا لە گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان دواخرا”.

ئاشکراشیکرد، “رۆژی چوارشەممە 25 ی تشرینی یەکەم یەکەم رۆژی دەستپێکردنی خوێندنی باڵا دەبێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: 696 دەرچووی ئامادەییە پیشەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم وەرگیراون

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داتا و ژمارەى وەرگیراوانى ئامادەییە پیشەییەکانی بڵاوکردەوە، کە 696 دەرچووى ئامادەییە پیشەییەکانن…
Total
0
Share