ئاگادارییەك بۆ هاوڵاتییان

بەڕێوەبەری گشتیی ئاشەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ساڵی رابردوودا تەنها پێنج بەشە ئاردی مانگانەی هاوڵاتییان دابەشكراوە و دوای تەواوكردنی بەشە ئاردی مانگی پێنجی ساڵی رابردوو دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی یەكی ئەمساڵ دەكرێت.

نەسرین محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاشەكانی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەتی عێراقی لە ساڵی رابردوودا هەشت مانگ ئاردی دابەشكردووە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان توانراوە تەنها پێنج بەشە ئاردی مانگانە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبكرێت كە چاوەڕواندەكرێت تاوەكو هەفتەی داهاتوو ئاردی مانگی پێنجی ساڵی رابردوو بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبكرێن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دوای تەواوكردنی بەشە ئاردی مانگی پێنج دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی یەكی ئەمساڵ دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەی وەرگرتنەوەی کتێبی خوێندن

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، پێویستە پێش راگەیاندنی ئەنجامەکان، کتێبی خوێندن لە خوێندکاران وەربگیرێتەوە. وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم نووسراوێکی…
Total
0
Share