راگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەندێت، 12 تۆمەتباردەستگیركران و دەست بەسەر چەندین پارچە چەك و تەقەمەنیدا گیرا.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتییانەوە ئاگاداركراینەوە كە لە شوێنێكی شاری هەولێر بە شێوەیەكی نایاسایی مامەڵە بە كڕین و فرۆشتنی چەكەوە دەكرێت، دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد ئۆپەراسیۆنێكمان بۆ سەر ئەو شوێنە ئەنجامدا و توانیمان دەستبەسەر چەندین جۆر پارچە چەكدا بگرین، لەوانە یەك قەناس، 18 دەمانچە، نۆ كلاشینكۆف، 174 مەخزەنی چەك، زیاتر لە شەش هەزار فیشەكی جۆراوجۆر و چەندین كەلوپەلی سەربازیی تر و ژمارەیەك ئۆتۆمبێلدا گرت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، 12 تۆمەتبار دەستگیركراون كە مامەڵەیان بە چەكی نایاساییەوە كردووە و بەپێی ماددە 15ی چەك، دراونەتە دادگا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

هەرێم و بەغداد لەسەر چەند پرسێك رێككەوتن و بڕیاردرا

بابەتی دواتر

لەبارەی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانییەوە چەند بڕیارێكی گرنگ دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ڤیدیۆ.. كۆماندۆی كوردستان نەخۆشێكیان لە سلێمانییەوە گەیاندەوە گەرمیان كە توانای گواستنەوەی بە وشكانیدا نەبوو

تیمی پزیشكی و فڕۆكەوانیی كۆماندۆی كوردستان نەخۆشێكیان لە نەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانییەوە گەیاندەوە گەرمیان كە توانای گواستنەوەی بە وشكانیدا…
Total
0
Share