لەبارەی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانییەوە چەند بڕیارێكی گرنگ دەدرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی ستاف و كاتەكانی كاركردن بۆ پڕۆژەكە زیادبكات بۆ ئەوەی بە زووترین كات ئەم پڕۆژە گەورەیە بخرێتە خزمەتی دانیشتووانی شاری سلێمانییەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی رۆژی یەكشەممەی رابردوو سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی سەردانی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری كرد و كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی بۆردی بەڕێوەبردنی پڕۆژەكە ئەنجامدا، ئەمڕۆ لە تەلاری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی كۆمپانیای جێبەجێكار و ئەندامانی بۆردی بەڕێوەبردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری كۆبوونەوەیەك ئەنجامدرا بۆ تاوتوێكردنی كارەكانی پڕۆژەكە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەبەر گرنگی و گەورەیی ئەم پڕۆژەیە هەنگاوی زۆر باش نراوە بۆ پشتیوانی كۆمپانیای جێبەجێكار تاوەكو بتوانێت كارەكانی خێراتر و باشتربكات كە رێژەی كاركردن لە پڕۆژەكەدا 61%ە، لە رووی داراییەوە پاڵپشتی كۆمپانیای جێبەجێكاركراوە بۆیە چاوەڕواندەكرێت كۆمپانیای جێبەجێكار ستاف و كاتەكانی كاركردن بۆ پڕۆژەكە زیادبكات بۆ ئەوەی بە زووترین كات ئەم پڕۆژە گەورەیە بخرێتە خزمەتی دانیشتووانی شاری سلێمانییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ هەیبەت حەلبوسی: ئومێدمان پێتانە کار بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بکەن

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکیدا بۆ بوونی هەیبەت حەلبوسی بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، ئومێدمان پێتانە…
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک بۆ دانیشتووانی ئەو گوندانەی بڕیاری فراوانکردنی سنوورەکانیان بۆ دەرچووە

شارەوانیی سلێمانی دانیشتوانی ئەو گوندانە ئاگاداردەکاتەوە کە بڕیاری فراوانکردنی سنوورەکانیان بۆ دەرچووە کە بەبێ رێگەپێدانی شارەوانی خانوو دروستنەکەن…
Total
0
Share