بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک لە دەرەوەی وڵات کەسێک دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند، کە تۆمەتباربووە بە کوشتنی کەسێک لە جەنگەڵەکانی فەرەنسا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ 24 ی شوباتی 2023 هاوڵاتییه‌كی‌ كورد به‌ناوی‌ هه‌ڵكه‌وت ئه‌حمه‌د مارف له‌دایكبووی ساڵی‌ 1989 له ‌جه‌نگه‌ڵه‌كانی‌ وڵاتی‌ فه‌ره‌نسا كوژرا، دواتر كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ سكاڵای‌ یاساییان تۆماركرد له ‌دژی‌ تۆمه‌تبار (ڕ، ح، ح) له‌دایكبووی‌ ساڵی 1985.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاش رێكخستنی‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵنه‌وه‌ و كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ له‌سه‌ر تۆمه‌تبار و وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌، تۆمه‌تبار له‌كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان له ‌قه‌زای‌ زاخۆ ده‌ستگیركرا.

ئاشکراشیکرد، له ‌ئێستادا تۆمەتبار به ‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 406 له ‌یاسای‌ سزادان له‌ نووسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ كوشتنی‌ سلێمانی‌ راگیراوه‌ و لێكۆڵنه‌وه‌كان به‌رده‌وامن‌.

بابەتی پێشتر

وەزیری پێشمەرگە: ئەمڕۆ وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەکرێت

بابەتی دواتر

بڕە پارەیەک بۆ مووچەی مانگی شەش رەوانەی هەرێم کرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێكی 7 ساڵان بە فیشەك كوژرا

تەرمی منداڵێكی حەوت ساڵان گەیەندرایە نەخۆشخانە و پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، شوێنەواری فیشەك بە سەریەوە بووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین…
زیاتر ببینە

رۆژێك پشوو راگەیەندرا

حكومەت سبەینێ چوارشەممەی بە پشووی فەرمی راگەیاند و تا ئێستا پشووەكانی جەژنی رەمەزان یەكلانەكراونەتەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا…
Total
0
Share