منداڵێكی 7 ساڵان بە فیشەك كوژرا

تەرمی منداڵێكی حەوت ساڵان گەیەندرایە نەخۆشخانە و پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، شوێنەواری فیشەك بە سەریەوە بووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا تەرمی منداڵێک بەناوی (ح. س. ع.) تەمەن حەوت ساڵ و لە رەگەزی نێر، دانیشتووی گوندی (گولان) سەر بە ناحیەی هەڵشۆ لە قەزای پشدەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ.

پاش پشکنین و توێکاری بۆ تەرمەکەی دەرکەوت شوێنەواری فیشەک بەسەریەوە دیارە، وەك ئەوەی پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی پێداوە و دەڵێت، بەمەبەستی زانینی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی بەڕێکرا پزیشکی دادی سلێمانی.

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ سەرپەرشتیاری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری ئەنجامدا

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی داوادەكات كارەكانی شەقامی 100 مەتری خێراتربكرێن. سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ…
Total
0
Share