ڕاپەڕین.. تەرمی کچێکی 17 ساڵان گەیەندرایە نەخۆشخانە کە شوێنی پەت بەملییەوە بووە

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند تەرمی کچێکی 17 ساڵان لەلایەن پۆلیسەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ کە شوێنی پەت بەملییەوە بووە و ئەگەری هەیە بەو پەتە خنکابێت.

لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ئەو کچەی گیانیلەدەستداوە ناوی ( خ . ئـ . و )ـە و تەمەن 17 ساڵە، پیشەی خوێندکار و دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەری  سەربە قەزای پشدەر (قەڵادزێ)یە.

ئاماژە بەوەکراوە، تەرمی کچەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەنگەسەرەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ.

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاندووە، پاش توێکاری بۆ لاشەکەی دەرکەوت شوێنەواری پەت بەملیەوە هەیە، بەپێی زانیارییە سەرەتایەکان پێدەچێت بە پەت خنکابێ.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەمەبەستی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی تەرمەکەی ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی کراوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: بەتۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دوو تۆمەتبار دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی نووسینگەی بەکرەجۆی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد کە…
Total
0
Share