رۆژێك پشوو راگەیەندرا

حكومەت سبەینێ چوارشەممەی بە پشووی فەرمی راگەیاند و تا ئێستا پشووەكانی جەژنی رەمەزان یەكلانەكراونەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم، سبەینێ 19ـی نیسان بە بۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەکانەوە لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

دیاریكردنی سبەینێ بە پشووی فەرمی لە كاتێكدایە، تا ئێستا پشووەكانی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ دیارینەكراون و نازانرێت بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە چەند رۆژ دەكرێن بە پشووی فەرمی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمان: دانیشتنی پەرلەمان کۆتاییهات وەکو مردووە و مردوو زیندوونابێتەوە

بە پێی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی سەربە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دواخرا،…
Total
0
Share