هەنگاوەكان بۆ دروستكردنی چوار بەنداو لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دروستكردنی چوار بەنداو لە هەرێمی كوردستان و بودجەی پێویست بۆ جێبەجێكردنی تەرخاندەكات.

رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، حكومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر دروستكردنی چوار بەنداو لە هەرێمی كوردستان دەربڕیوە كە بەنداوی باكرمان، مەداوە، دەڵگە و تەق تەقە كە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی عێراقە و كاری لەسەر دەكات و چەند لیژنەیەك بۆ ئەو مەبەستە پێكهێندراوە و لە هەمانكاتدا لێكتێگەیشتن لەسەر دروستكردنی ئەو چوار بەنداوە هەیە كە بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق گرنگە و دەتوانرێت سوودی لێوەربگیرێت بۆ بەرهەمهێنانی كارەباش.

راشیگەیاند، ئەو بابەتە دووبارە پێویستی بە پێداچوونەوە”ریدیزاین” هەیە و حكومەتی عێراق گرفتی لە تەرخانكردنی بودجە بۆ ئەو پڕۆژانە نەبووە و چەند تێبینییەكی هەیە و چارەسەردەكرێت تاوەكو بتوانرێت هەنگاوەكان بۆ جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە دەستپێبكات”.

بابەتی پێشتر

لە سنووری ناحیەی دیانا ئاگر كەوتەوە

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی لەبارەی مووچەوە پەیامێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كوێستان محەمەد: لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا باس لە دووبارە پەیڕەوكردنی سیستمی پاشەكەوت و لێبڕین لە مووچە نەكراوە

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا باس لە دووبارە پەیڕەوكردنی سیستمی پاشەكەوت و…
Total
0
Share