لە سنووری ناحیەی دیانا ئاگر كەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، لە سنووری ناحیەی دیانا ئاگرێك كەوتەوە و تیمەكانیان ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، بە هۆكارێكی نادیار ئاگری پووش و پەڵاشی زەوییەك لە دەشتی دێلزیان لە ناحیەی دیانا كەوتەوە و تیمی ئاگركوژێنەوەی بنكەی بەرگریی شارستانیی دیانا گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “بە پێی راپۆرتی تیمەكە، رووداوەكە جگەلە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی نەبووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: کۆبونەوەکەی دوکان سەلمێنەری ئەوە بوو کە لەگەڵ یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتییداین

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێم رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی دوکان سەلمێنەری ئەو راستییە بوو…
Total
0
Share