وەزیری تەندروستی: دۆخی كۆرۆنا لە هەرێم بەرەو ڕەنگی پرتەقاڵی دەڕوات

ژمارەی ڕۆژانەی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان كەمێك بەرزتربووەتەوە، بۆیە وەزیری تەندروستیی هەرێم هۆشداریدەدات، كە دۆخی كۆرۆنا لە هەرێم لە ڕەنگی زەردەوە بەرەو ڕەنگی پرتەقاڵی هەنگاو دەنێین .

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “لە ڕاپۆرتی ئەم هەفتەیەماندا بەداخەوە بەرزبوونەوەیەک هەیە لە ئاستی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، جارێکی دیکە لە دۆخی ڕەنگی زەردەوە بەرەو پرتەقاڵی چووین”.

ڕوونیشیكردەوە، “ئەو دۆخە نوێیە واتا لە مامناوەندییەوە بەرەو سەرووتر دەچێت، دۆخی بەرزبوونەوەكەش هاوکاتە لەگەڵ هەمان دۆخ لە وڵاتانی دیکە و عێراق، ئەو بەرزبوونەوەیەش پێمان دەڵێت ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونی هەیە، پێویستی بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێگەگرتن لەو بڵاوبوونەوەیە هەیە”.

وەزیری تەندروستی هەرێم هۆشداریدا لەوەی، “ڕەنگە خەڵکێکی زۆر وابزانێت کۆرۆنا بە تەواوەتی نەماوە، بەڵام دووپاتیدەکەینەوە، کۆرۆنا بوونی ماوە، تائێستا نەگەیشتووینەتە ئەو دۆخەی ماسکەکان فڕێبدەین”.

د.سامان بەرزنجی ئەوەشی خستەڕوو، “لەگەڵ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا هەرچی لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بێت، پێشکەشی لیژنەكەی دەکەین”.

ڕاشیگەیاند، “لەسەر بانگێشت و میوانداریی پەرلەمان، ئەمڕۆ سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکەم، ڕاپۆرت و داتا لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەرتی تەندروستی بە گشتی پێشکەشی ئەندامانی پەرلەمان دەکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ڕۆشنبیری بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکانی لە میدیاکان ڕاگرت

وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکان کاریگەریی خراپ لەسەر کۆمەڵگا دروستبووە، بۆیە بڕیاردراوە بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکان…
زیاتر ببینە

عەقید سەلام عەبدولخالق: ئەو مامۆستایانەی بانگهێشتی ئاسایش كرابوون گەڕانەوە ماڵی خۆیان

بەرپرسێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو مامۆستایانەی بانگهێشتی ئاسایش كرابوون هەموویان گەڕانەوە ماڵی خۆیان. عەقید سەلام عەبدولخالق لێپرسراوی…
Total
0
Share