ئەمڕۆ دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێ لە تۆکیۆی ژاپۆن بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ دەنگدەرانی دانیشتووی شاری تۆکیۆی ژاپۆن بەمەبەستی هەڵبژاردنی پارێزگارێک بۆ شارەکەیان دەنگدەدەن و یوریکۆ کۆیکێی پارێزگاری ئێستا چاوی لە خولی سێیەمە.

ئەم هەڵبژاردنە دەبێتە تاقیکردنەوەیەک بۆ پارتەکەی فومیۆ کیشیدا، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن کە پشتگیری لە یوریکۆ کۆیکێی دەکات کە یەکەم ژنە سەرکردایەتی حکومەتی شاری تۆکیۆ بکات.

تۆکیۆ شارێکە کە ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاترە لە 13 ملیۆن و 500 هەزار کەس و دەسەڵاتێکی سیاسی و کەلتووری گەورەی هەیە و بودجەیەکی هاوتای بودجەی هەندێک وڵاتانی جیهانی هەیە، هەروەها پۆستی پارێزگاری ئەو شارە یەکێکە لە پۆستە سیاسییە کاریگەرەکانی ژاپۆن.

پارێزگاری ئێستای تۆکیۆ کێبڕکێ لەگەڵ 55 کاندیدی دیکەدا دەکات کە دیارترینیان ژنێکی پەرلەمانتاری پێشووی لیبراڵە و لەلایەن پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە پشتگیری دەکرێت، هاوکات ئەگەر پارێزگار سەربکەوێت ئەوا بۆ خولی سێیەم و بۆ چوار ساڵی دیکە دەبێتەوە پارێزگاری ئەو شارە.

بابەتی پێشتر

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە سنووری باڵەکایەتی دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

ئۆتۆمبێلێك كەوتە پرۆژەیەكی ئاوەوە و ژنێك گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share